ھیچ پەیوەندیەک نادۆزیتەوە ھێندەی خێزان یارمەتی دەری ئینسان بێت بۆ ژیانکردن

دیقەت بدە کاتێک باوکت متمانەت پێدەکات و یارمەتیت دەدات کارێک بکەیت پەیژەی سەرکەوتنت دەگرێت تا نەکەویت دەبێت بە پشت و پەناوسەرچاوەی ھێزت

یان 

دایکت کە بە میھرەبانیەکەی ماندوێتیت بیر دەباتەوە، بەر لەتۆ بە ئاگا دێت تا لە خەونەکانت دوا نەکەویت، تا سکت تێر و دەستەکانت گەرم بنبراکەت کە پاڵپشتیت دەکات، ڕێگا ڕاستەکەت نیشان دەدات  وبەردەوام دەستت دەگرێت تا لەسەر ھێڵە ڕاستەکە لانەدەیت ,خوشکەکەت کەدەبێت بە سندوقی نھێنی و ڕاز و نیازەکانت، بە ئاسودەی دڵی خۆتی بۆدەکەیتەوە و ئازارەکانت لەئامێز دەگرێت .ھێزی ئینسان،خێزانەکەیەتی

تاکە خۆشەویستی کە ھەرگیز لێی پەشیمان نابیتەوە، تاکە ماڵ کە بێ بەرژەوەندی

و لەھەموو بارودۆخێکدا دەتوانیت ڕووی لێ بکەیت 

سەرنج بدە ئازیزەکەم 

"هەموو ژیانیمان لە پێناوی ئێوە دانا”

ڕستەیەک کە زۆر وتراوە

زۆرمان لە زاری دایک و باوکمانەوە بیستومانە

تۆ زۆر جار ئاسایی وەرت گرتووە٫ گرینگ نەبووە بەلاتەوە

هەرگیز بە بیرتدا نەهاتووە 

جگە لە سۆزو پارەی باوکت تەنانەت پارەی خاوەن ئیشەکەشت  منەتی تێدایە 

ئەزانیت جگە لە باوک کەس ئامادە نیە بەردەوام هاوکاری مادی و مەعنەویت بێت 

جگە لە دایکت کەس خواردنێکی بێ دەست خۆشی، 

بێ پارە ،بێ هیلاکی، بێ بەرژەوەندی پێشکەش نەکردوی

کەس بێ هۆکار دڵی بۆت نەسوتاوە

کەس حەزی نەکردوە لە خۆی باشتر بیت

کەس کاتێ بێچارەی نەیویستوی

کاتێک کەوتوی پشتگیریان لێ نەکردووی

کەس لە خۆی زیاتر خەمی تۆی نەبووە "ئەوان نەبێت"

 زۆر جار مرۆڤ بیری ئەچێت ژیان چەند کورتە 

ئەوان شایەنترینن خۆشەویستیان پێ ببەخشە"

سەرنجیک لا بدەین لەسەر تۆی ئازیز ، با ڕومان بکەینە دایک و باوکانی ئەزیز 

کاتێک کچەکەت دێتەوە ماڵەکەی و گلەی لە خراپی 

وبێ ڕێزیەکانی هاوسەرەکەی دەکات.

بە ئەو مەڵێ سەبری هەبێت ، مەڵی خۆی باش ئەبێت و کچ هەر ماڵی مێردەکەی هەیە.مەڵێ جیابیتەوە ئابڕومان دەچێت.

بەڵکو بگەرێ بۆ هۆکارەکەی ، بگەڕێ و هەوڵبدە کێشەکانی چارەسەر بکات . 

باوەر بە ترسەکانی بکە، لەهۆکاری کێشە و بێرێزی هاوسەرەکەی بکۆڵەرەوە . خۆ ئەگەر نەگەشتیتە ئەنجامێک جیابوونەوە چارەسەریڕزگارکەرە ، لەلای خوداش رێگە پێدراوە .

بناغەی هاوسەرگیری ڕێزگرتنە ، ئەگەر رێزگرتن نەما باشترین شت جیابوونەوەیە . مرۆڤ بەبێ هەموو شتێک دەژی ، جگەلە رێز و کەرامەت. هاوسەرگیری رێگایەکە بۆ خۆشەویستی و ژیانیکی هاوبەشی تیگەشتن و ریزگرتنە نەک مردنێکی هێواش 

بەکچەکەت بلێ ئەم ماڵە هەموو کات هی تۆیە

بە کوڕەکەت بلێ ، ئەگەر ناتوانێت پیاوبێت خێزانێک لەگەڵ خۆیدا وێران نەکات.