گوزەرێک بە نێو کەسایەت و دەرونی ئافرەتدا


 

دەتوانم بەرگەی زۆر شت بگرم لەگەڵتدا، بەڵام بەرگەی 

ئەوەت ناگرم کە بە مەبەست ئازارم بدەیت و وابزانیت ھەرچی بکەیت لێت قبوڵ دەکەم

ئەمانە دوو شتی جیاوازن

تۆش دەبێت لە لەدەست دانم بترسیت و ئاگاداری ھەستی من و مامەڵەکانی خۆت بیت 

ھەرچەندە پەیوەندیەکەمان پتەوە و بەھێز بێت ھەمیشە ئەوەت بیر بێت کە ئینسان لەو جێگەیەی ڕێز لە باشی و نیاز پاکی ناگیرێت دەتوانێتزۆر بە ئاسانی بڕوات

لە بیرت بێت کە ژیان کورتە هاورڕێکەت یاخود هاوبەشی ژیانت پیویستی بە تۆیە لە هەمو ساتێک دا 

لەگەڵی بە هەموو کاتێک نەک تەنها ئەو ساتانەی کە پێویستی پێتە ، ئەو بە بونی تۆ هەست بە بێزاری ناکات بەڵام بە نەبونت بۆشایەکی گەورەدرەست ئەبێت لە پەیوەندی نێوانتاندا 

دەست بە هەموو وردەکاریەکانی ژیانتانەوە بگرە ،تا ژیانت هەمیشە لەگەڵ هاودەمی ژیانت بە درەوشاوەی بمێنێتەوە ، خۆشەویستم پێت وانەبێت دوریت و لوت بەرزیت لە دەربرینی هەستەکانت پەیوەندی نێوانتان گەرم دەکات ، دڵنیابە ساردیەکی وادروست دەکەیت کە هەرگیز و بەهیچ هێزێک گەرم نەکرێتەوە 

ئازابە هەموو هەمو ماسکەکانی روت لابدە روی راستی دڵی خۆت نیشانی هاودەمەکەت بە 

بزانە چ دڵ خۆشیەک ڕوت تێدەکات 

وەرن بە بتان بەم بە نێو بابەتێکی تردا 

دەتانبەم بەنێو لایەنێکی دەرونی ئافرەتدا

بەشێوەیەکی گشتی ھەست لای ئافرەتان شتێکی لە پێشینەیە و زۆرجار سەرچاوەی بڕیارەکان و ژیانیانە

لەقۆناغێکدا  ھەستەکانیت زۆر بۆ دەردەبڕێت، گرنگیت پێدەدات و دڵخۆشت دەکات، بەلایەوە گرنگە تۆش دڵخۆشبیت و ئاسودەبیت لەگەڵیدا

بەڵام وەک ڕوونە ئەم «گرنگیپێدانە» بۆ ئافرەتانیش شتێکی زۆر پێویستە

ھەرچەندە ئەو دڵخۆش دەبێت بە گرنگیدان بە تۆ، بەڵام چاوەڕوانی تۆیشە کە وەڵامی ئەو گرنگیپێدانەی بدەیتەوە

کاتێک دەبینێت تۆ بەو شێوەیە نیت بەرگەت دەگرێت و زۆر ھەلت پێدەدات، بەڵام کە بێ ئومێد دەبێت

لەپڕ و بەبێ ھیچ کاردانەوەیەک دوور دەکەوێتەوە، دەوەستێت و بێدەنگ دەبێت

چونکە زۆر بەرگەت دەگرن 

ئافرەتان دەتوانن لە لوتکەی خۆشەویستیدا واز بھێنن و بڕۆن و لەپڕ بکوژێنەوە، 

ئەگەر ھەوڵی بۆ نەدەیتەوە

بەتەواوی دەڕوات و دەبیتەوە بە کەسێکی ئاسایی لای

دەمەوێت پێت بڵێم:

وا بیرمەکەوە کە خۆشیدەوێیت ھەموو مامەڵەیەکت قبوڵ دەکات، بەڵکو ڕۆژێک لە پڕ دەڕوات 

ھەرکاتێکیش ئافرەت دوای ھەوڵدان و ئازاردان ڕۆشت، ھەرگیز ناگەڕێتەوە

گوزەرێک بە نێو کەسایەت و دەرونی ئافرەتدا گوزەرێک بە نێو کەسایەت و دەرونی ئافرەتدا بواسطة mustofe7 في سبتمبر 19, 2021 تقييم: 5
يتم التشغيل بواسطة Blogger.