چۆن زاڵ بین بەسەر بیرکردنەوە نەرێنیەکانمان سەبارەت بە داهاتومان


 * هزری مرۆڤ وەک منداڵ وایە ،پێویستە پەروەردە بکرێت لەسەر ئەوەی کە هەرشتێک یاخود هەر بابەتێک ئەگەر بێت و بەردەوامبیت لە بیرکردنەوە لە سەری ئەوا ئەم بابەتە ڕودەدات 

لەم ڕوانگەیەوە زاناکان و چەندین توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە هزر یاخود مێشکی مرۆڤ و بیرکردنەوەی نەرێنیەوە ئەوە یان سەلماندوەکە ، هەموو ئەو شتانەی کەبە مێشکدا تێدەپەرن توانای ڕودانیان هەیە .

یاخود بە واتایەکی دیکە ، وەک زاناکانی بواری مێشک و گەردون و هێزی کێشکردن دەڵێن ، مێشک وەک بەردێکی موگناتیسی ڕەش وایەکەهەر شتێک کە مرۆڤ بیری لێ بکاتەوە ئەوا بەرەو لای خۆی کێشی دەکات ، ئەمەش ئەوە ڕون دەکاتەوە کە بیرکردنەوە نەرێنیەکان وهۆکاری ڕودانیان لە ژیانی ئادەمیزاد دا بە درێژای مێژوی بونی ئەدەمیزاد لەسەر ئەم هەسارەیە ، لە بیرکردنەوەی قوڵ وە زۆر بیرکردنەوەسەری هەڵداوە .

چۆن کۆنترۆڵی مێشک یاخود هزری مرۆڤ بکرێت تا دوربێت لە بیرکردنەوەی نەرێنی ، لەبەر ئەوەی هەر وەک باسمانکرد ئەم حاڵەتەدەبێتە هۆی ڕودان یاخود بون بە واقعی ئەو بیرکردنەوە نەرێنیانە .

کۆنترۆڵ کردنی مێشک یاخود بە مانایەکی دیکە سنور دارکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ شتێکی نامومکن نیە بەڵکو بەهەمان شێوە شتێکە کەڕودانی زۆر گران و زەحمەتە 

چۆن بیرکردنەوەکانمان سنور دار بکرێت تا هەمیشە پەی بە ڕودانی ڕوداوی ئەرێنی بەرین و نەرێنیەکان کەم بکەینەوەو سنوردار بکرێن ،چەندین ڕێگە هەیە . 

وەک دانانی خشتەیەکی ڕۆژانە تا ببێتە دیاردەیەکی ڕۆتینی 

کە تیایدا هەموو ڕۆژێک چە کاتژمێرێک تەرخان بکریت بۆ بیرکردنەوە لە شتە ئەرێنیەکان ، هەر وەک ئەو بەخششانەی کە تۆی ئادەمیزاد پێتبەخشراوە لە کاتێکدا زۆرینەی ئەوانی دیکە لێی بێ بەشن ، وە چەندین بابەتی دیکەی وەرزشی و گرنگی دان بە تەندروست خودی کەهەمویان ڕێگە خۆشکەرن بۆ خۆشبەختیو بیرکردنەوەی ئەرێنی وە کەم کردنەوەو سنور دار کردنی بیر کردنەوەی نەرێنی .

* چی بکەین تا بە دوربین لە بیرکردنەوەی نەرێنی 

پێویستە چەندین ئەکشنمان هەبێت وەک لە خاڵی پێشودا ئاماژرمان پێدا ، بیرکردنەوە لە لایەنی ئەرێنیەکان ڕۆژانە بۆ کاتێکی درێژ ،هۆکارێکی سەرەکیە بۆ کەم کردنەوە و سنور دارکردنی بیرکردنەوەی نەرێنی .

* هەموشتێک ئەکرێتبگۆڕێت ، تەنانەت ئەگەر بيرکردنەوە نەرێنیەکان ببنە ڕاستی ئەوا هەرگیز بێ هیوا مەبە چونکە هەمووشتێک دەکرێتباش بکرێت وە بگۆڕدرێت. وە لە کۆتیدا هەمو کێشەیەک چارەسەری هەیە 


أحدث أقدم