خەمۆکی


 خەمۆکی جۆرێکە لە نەخۆشی یاخود با بڵێین جۆریکە لە ناڕێکی تەندروست مرۆڤ کە لە چەندین هۆکارەوو سەرچاوە ئەگرێت ھۆکارە سەرەکییەکانی خەمۆکی بە تەواوی نەزانراون تا ئێستا، زۆر لە لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئەنجامەکەی دەگەڕێننەوە بۆ دروستبوونی ناھاوسەنگی کیمیایی لە مێشکدا ، کە لەوانەیە بۆماوەیی بێت یان بەھۆی ڕوودانی کارەساتی ژیانەوە بێت.

توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی ١٢٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، کە لە %١٥–٢٥ خانمانن و %١٠–١٥ لە پیاوانن

پیاو و ژن لە ھەموو تەمەن، نەتەوە و ھەموو ئاستێکی ئابووری توشی خەمۆکی دەبن ھەروەکو چۆن لە منداڵ و مێردمنداڵ و تازەپێگەیشتوانیشدا ڕوو دەدات.د

هۆکارەکانی خەمۆکی

* ڕاھاتن لەسەر دەرمان و ئەلکھول، ڕووداو و کارەساتەکانی ژیان وەک دابڕان لە خۆشەویست ،کەوتن و دەرنەچوون لە پۆلەکانی خوێندنگە، نەخۆش کەوتن یان مردنی ئەندامێکی خێزان، یان جیابوونەوەی دایک و باوک

* ڕووداو و کارەساتەکانی ژیانی منداڵی وەک خراپ مامەڵەکردن و پشتگوێ خرانی ئەو کەسە لە تەمەنی منداڵیدا.

* تەڵاق، مردنی ھاوڕێیەک یان خزمێکی نزیک یان لەدەستدانی کار .

* دابڕانی کۆمەڵایەتی

*ھەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەک کەم کارکردنی غودەی دەرەقی ،بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان وەک لە چارەسەری بەرزەپەستانی خوێن، شێرپەنجە، نەخۆشییە گەورەکان و چارەسەری ئازارە درێژخایەنەکان.


ھەندێک جۆری خەمۆکی لە خانەوادەکاندا ڕوودەدەن (بۆماوەیییە)، بەڵام ئەمە مەرج نییە چونکە لەوانەیە خەمۆکی لە ھەندێک کەسدا ڕوو بدات کە پەیوەندی نییە بە بۆماوەیییەوە و لە خێزانی ئەو کەسەدا حاڵەتی خەمۆکی نەبینراوە.

ژیانی پڕ لە چەرمەسەری و پڕ لە فشار و مەرگەساتی گەورە لە ھەندێک کەسدا دەبێتە ھۆی ڕوودانی خەمۆکی، بەڵام لە ڕاستیدا کۆمەڵێک ھۆکار بەیەکەوە کار دەکەن بۆ ڕوودانی خەمۆکی.

خەمۆکی دەبێتە ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئەو کەسە بۆ خودی خۆی و ژیانی و کەسانی دەوروبەری، بە واتایەکی تر کەسی خەمۆک ڕەشبینە بەرامبەر بە ھەموو شتێک و زۆر نەرێنییە بەرامبەر بە ھەموو ڕووداوێک و ناتوانێت وا وێنا بکات کە ھەر ڕووداوێک، کێشەیەک یان ھەڵوێستێک بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر دەبێت.


لە خەمۆکی توند و ڕاستەقینەدا ئەو کەسە لەوانەیە ھەست بە پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە بکات

* ڕەشبینی و غەمباری

* ھەستکردن بە تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ ھیوایی، ڕق لە خۆبوون و نائارامی.

* نەمانی ئارەزو لەزەت بینین لە ئەنجامدانی چالاکییە ئاسایییەکان کە پێشتر ئارەزووی کردوون

ئاستەنگ لە تەرکیز کردن و خاو بوونەوەی بیرەوەری

* خراپتر بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەو کەسانەدا کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە

* گۆڕان لە ڕژێمی خەوتندا کە دەبێتە ھۆی بێخەوی یان خەواڵوێتی و زۆر خەوتن.

* گۆڕانی ئیشتیھا بۆ خواردن کە دەبێتە ھۆی زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش.

* ھەستکردن بە ماندویەتی و کەم وزەیی.

* دڵەڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی.

* بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و مردن.

* خاو قسەکردن و خاو جووڵان.

* سەرئێشە، ئازاری گەدە و کێشە لە کۆئەندامی ھەرسدا.

* حەزکردن بە تەنیایی

* خەمۆکی وەرزی کە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا ڕوودەدات و ھەست بە تەمبەڵی دەکەن.

* خەمۆکی لەدوای منداڵبوون کە تووشی لە %٥٠ی خانمان دەبێت پاش منداڵبوون.

* خەمۆکی توند یان بەھێز کە زۆر بەربڵاوە و ئەو کەسە ھەست بە شۆک دەکات و لەھەمانکاتدا بیر لە خۆکوشتن و ھەستکردن بە تاوان دەکاتەوە و بێ ھیوا دەبێت.

خەمۆکی خەمۆکی بواسطة mustofe7 في سبتمبر 19, 2021 تقييم: 5
يتم التشغيل بواسطة Blogger.